ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و منداڵێكی 5 ساڵ گیانی لەدەستدا



لە شارەدێی سێمێڵی پارێزگای دهۆك ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەكەوە ماڵەكە بەتەواوی سووتا و منداڵێكی تەمەن 5 ساڵیش گیانی لەدەستدا و دایك و خوشك و برایەكی برینداربوون.

شایەتحاڵێك لە نزیك ڕووداوەكە ئەوەی بۆ (خەڵك) پشتڕاست كردەوە، كە لە شارەدێی سێمێڵی پارێزگای دهۆك ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە، بەهۆی ئەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دوور بووە لێیان تاگەیشتی تیمەكان تەواوی خانووەكە سووتاوە و منداڵێكی تەمەن 5 ساڵیش گیانی لەدەستداوە.

شایەتحاڵەكە باسی لەوەشكرد، كە هاووڵاتیانی نزیك ڕووداوەكە لە ڕێگەی ئاو و هۆیەكانی كوژاندنەوە هەرچەندە هەواڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەیان داوە، بەڵام بەهۆی تەشەنەی ئاگرەكەوە تەواوی ماڵەكە سووتاوە.

بەپێی زانیارییەكان، هەر لە ڕووداوەكەكەدا جگە لە گیانلەدەستدانی منداڵێكی تەمەن 5 ساڵ، دایكەكە بە سەختی برینداربووە و خوشك و برایەكی دیكەی تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

“خوێندكارانی ئاوارە سورییەكان تێكەڵی خوێندنگەكانی هەرێم دەكرێن”
پێت “خوێندكارانی ئاوارە سورییەكان تێكەڵی خوێندنگەكانی هەرێم دەكرێن”
دیسانەوە ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ هەوڵی مپاپێ‌ دەدەن
دوات دیسانەوە ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ هەوڵی مپاپێ‌ دەدەن
پەیوەنیدر