یەکەم پارێزگای عێراق پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی هەڵبژارد



ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا پارێزگار و جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی هەڵبژارد.

ئەمڕۆ یەك شەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا كۆبووەوە و نەصیف خطابی بە پارێزگاری كەربەلا و عەلی میالی بە جێگری یەكەم هەڵبژێردران.

ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا، على قاسم يساری وەک سەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژارد و هاوکات مەحفوز  تەميمی وەک جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژارد.

لە ١٨/١٢/٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش پارێزگای کەربەلا وەک یەکەم پارێزگا لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی گشتی هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی هەڵبژارد.

پەروەردەی سلێمانی هۆكاری مردنی خوێندكارەكەی ڕاگەیاند
پێت پەروەردەی سلێمانی هۆكاری مردنی خوێندكارەكەی ڕاگەیاند
هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە ئەم ڕێگایە بەکار مەهێنن
دوات هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە ئەم ڕێگایە بەکار مەهێنن
پەیوەنیدر