بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شێوازی پارەدانی بەشەخۆراك دەگۆڕێت بۆ سیستمی ئەلیكترۆنی (pos) و جەختیشدەكاتەوە، بۆ بەشەخۆراكی مانگی 2 بە كاش پارە وەرناگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ بریكارەكانی خۆراكی ناوشار و دەرەوەی شار ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پارەدان پابەند بن بە سیستمی ئەلیكترۆنی (pos) و حسابی بانكی بكەنەوە لە هەر بانكێك، كە خۆتان پەسەندی دەكەن.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ سەبەتەی خۆراكی مانگی (2) لە ڕێگەی بانكەوە پارە دەدرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، بۆ مانگی 2 بەهیچ شێوەیەك پارەی كاش لە بریكاری خۆراك وەرناگیرێت.