شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات کە لە سبەینێوە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و هه‌ندێ جار به‌هێز ده‌بێت و ته‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ دەبێت به تایبه‌تی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی تا شه‌و ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕ هه‌یه له چه‌ند ناوچه‌یەک.
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه په‌ستانێكی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه پێشبینیم وایه سبه‌ی دوای كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی واتا پێشنیوه‌ڕۆ شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه سه‌ره‌تای كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ش له‌سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێره‌وه ده‌بێت له‌كاته‌كانی نزیك دوانیوه‌ڕۆ ده‌گاته سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و سۆران و راپه‌ڕین.
دەشڵێت:”پێشبینی بڕێكی باشی باران ده‌كه‌م له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان و شێوازی بارانه‌كه درێژ مه‌ودایه و بۆخاك زۆر باش ده‌بێت و هه‌ندێ جار به‌هێز ده‌بێت و ته‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ دەبێت به تایبه‌تی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی تا شه‌و ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕ هه‌یه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیارینه‌كراو”.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە،كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله تا 6ی2ی2024 ده‌خایه‌نێت و پاشان كۆتایی پێدێت به‌پێی پێشبینیه‌كانم بێت زۆرترین بڕی باران بارین له سبه‌ی و دووسبه‌ی دەبارێت.
محەمەد کەمال سەبارەت بە دابەزینی پلەکانی گەرما راشیگەیاندووە، پله‌كانی گه‌رما 2 تا 3 پلە پله‌ی دیكه نزمه‌بێته‌وه و له‌سه‌رجه‌م ناوچه شاخاوییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌رووی 900 ئه‌گه‌ری به‌فربارینی هه‌یه و خوار ئه‌و ڕێژه‌یه به‌تێكه‌ڵ یان به‌شێوه‌ی ته‌رزه هه‌ندێك جار ده‌بارێت ئه‌گه‌رێكی 30بۆ45 % هه‌یه له‌پێش نیوه‌رۆدا تا كاتژمێر2ی عه‌سر به‌فر له ( سه‌نته‌ری سۆران , رواندز , پێنجوێن , قه‌ره‌داغ , ماوه‌ت , شارباژێر , چۆمان , شیلادزێ , ئامێدی , مه‌له‌كان , وه‌رتێ) ببارێت و زۆرترین بڕی بارانبارین پێشبینی ده‌كرێت له‌م ناوچانه ببارێت ( سۆران , هه‌ولێر , سلێمانی , ڕاپه‌ڕین , هه‌ڵه‌بجه , باكوری گه‌رمیان ) له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
دهۆك 2 ملم
كەركوك دڵۆپ دڵۆپ
ئامێدی 1 ملم
بامەرنی 1.4 ملم
دوكان 2.4 ملم
حاجی ئۆمەران 3.8 ملم