نرخی دۆلار لە داخستنی بازاڕدا دابەزی



ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار و 250 دیناربوو، کە لەچاو دوێنێدا نرخی دۆلار بەرزبووەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەو هێرشانە گەڕایەوە کە ئەمریکا دوێنێ بۆسەر بارەگای هێزەچەکدارەکانی نزیک لە ئێران و حەشدی شەعبی لە عێراق و سوریا ئەنجامیدا،

هاوکات لەکاتی داخستنی بازاڕدا، دینار کەمێک هێزی بەخۆیدا و دۆلار دابەزی بە جۆرێک 100 دۆلار بەرامبەر 151 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا، واتە بۆ هەر 100 دۆلارێک بری 500 دیناری عێراقی دابەزی.

بانکی ناوەندی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ نرخی فەرمی کە 132 هەزار دینارە، بەڵام ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەو گرژییانەی لە نێوان ئەمریکا و گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە ناوچەکەدا، وەک ڕێگرییەک لە ساڵی نوێدا بۆ دابەزینی دۆلار هەژمار دەکرێت.

برنجی ڕەش چییە و سودەکانی چین؟
پێت برنجی ڕەش چییە و سودەکانی چین؟
پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەم مانگە ڕاگەیەنرا
دوات پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەم مانگە ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر