حكومەتی عێراق نرخی بوتڵێك غازی ماڵانی بە بڕی 4 هەزار دینار هەرزان كرد.
پارێزگای نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نرخی غازی ماڵان هەرزان كراوە و نرخی یەك بوتڵ لە 10 هەزار دینارەوە كەم كراوەتەوە بۆ 6 هەزار دینار.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا لە گەڕەكەكانی سنووری پارێزگاكە دابەشكردنی غاز بە نرخی داشكێنراوی حكومی دەستی پێكردووە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە گەڕەكی (حدبا) هاووڵاتیان لەكاتی وەرگرتنی غازدا پێشوازییان لە بڕیارەكە كردووە.