بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەسەر شەقامی سەرچنار ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێرێك بریندار بوو.
بەپێی هەواڵێكی (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتووچۆی سلێمانی، ڕووداوێكی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تایبەت لەگەڕەكی سەرچناری سلێمانی ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بەسەختی برینداربووە.