یەحیا ڕەسول: هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەری عێراقە



وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.

ئەمڕۆ شەممە، یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.

یەحیا ڕەسول، ئاماژەی بەوەکرد، شارەکانی قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە هێرشی ئاسمانییان کرایە سەر، بەڵام ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە عێراق هەوڵدەدات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە.

ڕاشیگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە، هەروەها هەڕەشە بۆ عێراق و ناوچەکە دروست دەکات و بەرەو دەرئەنجامێکی خراپ ڕایدەکێشێت، کە لێکەوتەی کارەساتبار بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق دروست دەکات.

ئەمریکا بانکەکانی عێراق بلۆک دەکات…. بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری چی لێدێت؟
پێت ئەمریکا بانکەکانی عێراق بلۆک دەکات…. بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری چی لێدێت؟
کۆشکی سپی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەو چی دەڵێت؟
دوات کۆشکی سپی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەو چی دەڵێت؟
پەیوەنیدر