گروپە چەکدارەکانی عێراق بە درۆن بنکە ئەمریکییەکانی لە هەولێر بە ئامانجگرت، جەخت لە بەردەوامی هێرشەکانیان دەکەنەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، گروپە چەکدارەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بنکەی هێزە ئەمریکییەکانیان بە ئامانج گرتووە.
هاوکات بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی عێراق دووپاتدەکەنەوە.
ئەم هێرشانەی گروپە چەکدارەکانی عێراق، پاش هێرشە چڕەکەی دوێنێ شەوی ئەمریکایە بۆ سەر عێراق و سووریا، بەپێی زانیارییە نافەرمییەکانیش تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانەوە سێ کەس کوژراون و ١٠ کەسیش برینداربوون.