میدیاكانی سوریا بڵاویانكردهوه، ئهمشهو ناوچەکانی ئەلبوکەمال و مەیادین لە پارێزگەی دیرزور بۆردومان كراون کە ئهو ناوچانه بهوه ناسراوه گروپی چەکداری نزیک لە ئێرانی تێدان.
روانگهی سوریش بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، له بۆردومانهكهدا كوژراو و بریندار ههیه و بۆردومانهكهش ئەو گروپانەیکردووەتە ئامانج لە ناوچەکانی حەیدەریە و شبلی و گوندەکانی ناوچەی میادین و “مەزاری عەین عەلی” بووە لە دێرەزوور.
روانگەکە دەشڵێت، هێرشەکان بۆسەر هەردوو گروپی “فاتمییەکان و زەینەبییەکان” بووە و شەش چەکدار کوژراون.
بۆردومانەکە لەگەڵ گەیشتنەوەی تەرمی سێ سەربازە ئەمریکییەکە بۆ ئەو وڵاتە دەستیپێکرد کە رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە بۆردومانێکدا لە وڵاتی ئوردن کوژران.