٢ی شوباتی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی ئەو زەوییە شێدارانە دەناسرێت، کە ئاوی سازگار دابین دەکەن، چالاکییەکانی ئەم ڕۆژە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەیە بۆ پاراستنی ئاو و گرنگی هەبوونی زەوی شێدار بۆ بەدەستخستنی ئاوی سازگار.
بۆ ئەمساڵ “ئاو و زەوی شێدار” دروشمی ڕێکخراوەکانی پاراستنی ئاوی سازگارە، لە ئێستادا کە جیهان ڕووبەڕووی قەیرانی بەدەستهێنانی ئاوی سازگار بووەتەوە، دانیشتوانی گۆی زەوی ڕێژەکەی لە بەرزبوونەوەدایە و ئەو بڕە ئاوە پاکەی هەیە بەشی هەموو دانیشتوانەکەی ناکات.
دیاریکردنی ٢ی شوبات لە واژۆکردنی پەیماننامەی ڕامسەر دێت لە شاری ڕامسەری وڵاتی ئێران لە ساڵی ١٩٧١دا.