پەرلەمانی عێراق بڕیاری سزادانی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەکانی پەسەند کرد



پەرلەمانی عێراق بڕیاری‌ دا بۆ هەردانیشتنێکی پەرلەمان بڕی یه‌ك ملیۆن دینار له‌ مووچه‌‌ی‌ هەر ئەندام پەرلەمانێک ببڕێت کاتێک ئامادە نابێت.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌كۆی ده‌نگ پرۆژه‌ی سزادانی دارایی په‌رله‌مانتاران تێپه‌ڕێندرا.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاره‌كه‌ له‌ دانیشتنی داهاتووه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و هەموو پەرلەمانتاران دەگرێتەوە.

سه‌رچاوه‌یەکیش‌ رایگه‌یاند، كه‌ سزاكه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رده‌گرن.

هاتووچۆی پێنجوێن هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێت هاتووچۆی پێنجوێن هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
“یەکگرتوو هەرگیز بەشێک نەبووە لە گرفت و کێشەکان”
دوات “یەکگرتوو هەرگیز بەشێک نەبووە لە گرفت و کێشەکان”
پەیوەنیدر