نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێشوو دیاریکرا



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەپیی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای بۆ یەک ئەمپێر بە 42 دینار دانا.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (13.500) بۆ (14.500) دیناردایه‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (320 بۆ 345) کاتژمێر کاریان کردوە،

هاوکات لە هەولێریش نرخەکان دیاریکرا، و سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند،  مۆلیدە ئەهلییەکان 388 کاتژمێر کارەبایان داوە بە هاونیشتمانیان، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەش لە 11 هەزار و 750 دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 17 هەزار و 750 دینار

ئاماژەی بەوەشداوە،  به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت، و هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (18.000 بۆ 19.000 ) دینارە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەو موەلیدانەی کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (21.000 بۆ 23.000) دینارە.

هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌کانیان بۆ مانگى (شوبات) بڵاوکردەوە، کە چەند گۆڕانکارییەکی تێدا کراوە، لەوانە:

مۆلیدەکان ڕۆژانە لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر :6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن.

رۆژانى هەینى و شەممە و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕى بۆ 1ى شەو کاردەکەن.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

بەهۆی جیاوازیی کارکردن و پێدانى کاتژمێرەکانى کارەباى مۆلیدە لە ناوچەکان، نرخی پارەکەش جیاوازیی هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکى شوباتی2024، بڕى کارەبا و کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانى پارێزگاى هەولێر بڵاوکرایەوە و قارەمان مەولود، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بە کەناڵ8ى راگەیاند، بۆ ئەم مانگە 388 کاتژمێر کارەبا دراوە بە هاونیشتمانیان، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەش لە 11 هەزار و 750 دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 17 هەزار و 750 دینار

گوتیشى، بەشێک لە مۆلیدە ئەهلییەکان 24  کاتژمێر کاردەکەن و نرخى هەر ئەمپێرێک کارەباى ئەو شوێنانە 21 هەزار و 500 دینارە.

لە سلێمانیش، نرخی ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدەى ئەهلى له‌نێوان 13 هەزار و 500 دینار بۆ 14 هەزار و 500 دینار دیاریکراوە، مۆلیدەکانیش 320 بۆ 345 کاتژمێر کاریانکردووە.

ئەو شوێنانەشى مۆلیدە ئەهلییەکان 24 کاتژمێر کاریانکردووە، نرخى ئەمپێرێک لەنێوان 21 هەزار دینار بۆ 23 هەزار دینار دیاریکراون.

هاوکات پەیامنێرى کەناڵ8 رایگەیاند، نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە لە پارێزگای دهۆک بۆ مانگى کانوونى دووەم، بە 19هەزار و 750 دینار دیاریکراوە.

ئاوات شێخ جەناب،بە ئینفاقی فعلی دەستخراوەتە قورگی مووچە خۆرانەوە
پێت ئاوات شێخ جەناب،بە ئینفاقی فعلی دەستخراوەتە قورگی مووچە خۆرانەوە
پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە پەسەندکرا
دوات پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە پەسەندکرا
پەیوەنیدر