وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، 618 ملیار دینارەکە گەیشت و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 618 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئاوبوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە دەکاتە تەنها 65٪ی کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە، ڕۆژی هەینی دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، وەزارەتی تەندروستی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، یەکەی 70 و 80، دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.