وه‌زیرى په‌روه‌رده بانگهێشتى خوێندکارانی پۆلی ١٢ كردووە بۆ هەولێر، بڕیارە ئه‌مڕۆ دواى كۆبونه‌وه‌یان، چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ى ناڕهزاییهكانهوه بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بانگهێشتی خوێندکارانی کردووە و ئه‌مڕۆ چونه‌ته شارى هه‌ولێر، بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیر كۆببنه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌نووس و داواكارییه‌كانى خوێندكارانى پۆلی ١٢، پاش وەڵامنەدانەوەی یاداشتێکیان کە مانگی ١١ ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەیان کردبوو.
خوێندكارانى ١٢ى ئاماده‌یى له یاداشتێكدا كه ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌یان كردبوو داواکارییەکانیان نووسی بوو، به‌شداریكردنى قوتابیان و خوێندكاران بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى له سێ بابه‌ته‌وه بكرێته چوار بابه‌ت، درێژكردنه‌وه‌ى ده‌وام بۆ ماوه‌ى ٢٠ ڕۆژى خوێندن و دیاریکردنی كاتى تاقیكردنهوهکان لە ماوەیەکی زوودا.