بانکی ئوردن سپۆنسەری ئەڵماسی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراقە لە بەغدا



بانکی ئوردن سپۆنسەری ئەڵماسی خۆی بۆ چالاکییەکانی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق ڕاگەیاند کە لە بەغدا بەڕێوە دەچیت.

و ئاماژەیدا کە ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێک دادەنرێت بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئوردن و عێراق، لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و دروستکردنی هاوبەشی ستراتیژی کە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرز دەکاتەوە.

سپۆنسەری بانکی ئوردن بۆ کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق دوای دەستبەکاربوونی لقی یەکەمی بانکی ئوردن دێت لە عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پتەوی بانکی ئوردن بۆ فراوانکردنی کاروبارەکانی لە ناوچەی عەرەبی، و دروستکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان بە ئامانجی زۆرترین سوود وەرگرتن لە تواناکانی بەردەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی باشترین ئاستی یەکگرتن و هاوبەشی لە هەموو بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانیدا.

مەراسیمی دەستپێکردنی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک وەزیر و نوێنەرانی حکومەتی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی لایەنی ئوردنی، و کۆمەڵێک دیپلۆماتکار و سەرۆک و بەڕێوەبەری دامەزراوە فەرمی و حکومییەکان لە ئوردن و عێراق و کۆمەڵێک بازرگان لە کەرتە جیاوازەکان بەڕێوەچوو.

چالاکییەکانی کۆڕبەندەکە چەندین دانیشتن و گفتوگۆی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو کە تیشکیان خستە سەر کەرتە ئابورییە جیاوازەکان و دەرفەتەکانی بەردەست کۆمپانیا و وەبەرهێنەران لە ئوردن و عێراق, و گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، داهێنان و تەکنەلۆژیا، پەروەردە و ڕاهێنانی پیشەیی، و بابەتی دارایی و بانکی.

شایەنی باسە چالاکییەکانی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق لە گوندی گەشتیاری دیجلە لە 29ی 1 تا 30ی هەمان مانگ بەڕێوەچوو، کۆڕبەندەکە بەشداری شاندی فەرمی و کۆمپانیا تایبەتەکانی ئوردن و عێراقی لە خۆگرتبوو، بەم پێیە ئەم کۆڕبەندە ناوازەیە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری ئابووری و گەیشتن بە یەکگرتنی ناوچەیی لە نێوان ئەم دوو وڵاتە.

بانکی ئوردن دامەزراوەیەکی بانکی دارایی نیشتمانییە و میراتێکی دوور و درێژی هەیە، یەکێکە لە یەکەمین بانکەکان کە لە ساڵی 1960 لە ئوردن دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، بانکی ئوردن ڕێبازی گەشەپێدان و باشترکردنی بەردەوامی گرتۆتەبەر بۆ سەرجەم چالاکییە دارایی و بانکی و بوارەکانی کارکردن و هاوتەریب بووە لەگەڵ ئەو پێشهاتە خێرایانەی کە پیشەسازی بانکی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەدی دەکات.

بەشداری کردووە لە پشتیوانیکردنی بزووتنەوەی وەبەرهێنان و گەشەسەندنی ئابووری لە ئوردن و ئەو وڵاتانەی کە تیایاندا کار دەکات بە دابینکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە بانکییە گشتگیرەکان کە پێداویستییەکانی کڕیاران لە پۆل و جۆرە جیاوازەکان، لە تاکەکانەوە تا کۆمپانیا و دامەزراوەکان دابین دەکەن.

بەشدارییەکی کاریگەرانەی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی و ئەوانی دیکە لە کەرتی تایبەتەوە کردووە. ئەمڕۆ بانکی ئوردن بووەتە یەکێک لە گەورەترین بانکەکان کە لە بازاڕی ئوردندا کاردەکات و سەرمایەکەی 282 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ گروپی بانکی ئوردن بریتییە لە بانکی ئوردن – ئوردن، جگە لە لقەکانی کە لە فەڵەستین کاردەکەن، لقی بەحرەین بە جوملە، لقی بانکی ئوردن – عێراق، بانکی ئوردن – سوریا، کۆمپانیای وەبەرهێنانی دارایی تەفەوق و کۆمپانیای ئوردن بۆ بەکرێدانی دارایی.

لە ئێستادا بانکەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی لقی یەکەمی خۆیەتی لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە، دوای ئەوەی بەم دواییە مۆڵەتی بەدەستهێنانی کاروباری بانکی لە سعودیە بەدەستهێنا.

 

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت داوای یەکڕیزیی دەکەن
پێت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت داوای یەکڕیزیی دەکەن
سودانی ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
دوات سودانی ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر