ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر تەقینەوەکانی 1ی شوباتی 2004ی هەولێردا تێپەڕ دەبێت کە دوو خۆکوژ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، خۆیان لە نێو مەڵبەندی یەکێتی و لقی پارتیدا تەقاندەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 100 کەس لە هاووڵاتی و بەرپرس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی تەقینەوەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئه‌مڕۆ به شكۆوه يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى يه‌كى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين”.
سەرۆکی هەرێم دەڵێت: “با يادى شه‌هيدان كه پۆلێك سه‌ركرده و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه ئامانجى تاوانێكى ڕه‌شى تيرۆرستى، بكه‌ينه هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان”.
لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: “ئەمڕۆ یادی کارەساتی 1ی شوباتی 2004 دەکەینەوە و ئەو یادە ئەوەمان بیردەخاتەوە، کە هەرگیز نابێت ڕق و کینە سەرکەوێت، یەکڕیزی رێگەیەکە بۆ بەرەوپێشوەچوون”.