وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ئایندەیەكی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی وادەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، “لە ئایندەیەكی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات”.
ڕاشیگەیاندووە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق چەند داوایەكیان لە حكومەتی ناوەندیی هەبووە و بۆیان جێبەجێ كراوە.
جەختیشی كردەوە، ئەوان وەك سەرۆكایەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی بەردەوامدان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و سەرجەم داواكارییەكانی كۆمسیۆنیان جێبەجێ كردووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا وادەیەك بۆ ئەنجامدانی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكەن.