خوێندنگەیەکی کوردی لە کەرکووك بە هۆکاری نادیار سووتا و لەو بارەیەشەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.
عامر نوری وتهبێژی پۆلیسی كهركووك ڕایگەیاند، بهیانی ئهمڕۆ بینایهكی خوێندن كه دوو دهوامی ههریهك له قوتابخانهی رێبازی سهرهتایی و خوێندنگهی راستی كوڕانی ئامادهیی تێدایه، سووتاوه.
هەردوو دەوامی خوێندنگەکە سەر بە بەشی خوێندنی کوردی پەروەردەی کەرکووکن، بەڵام هۆکاری سووتانەکەی نەزانراوە.
لایخۆشیەوە کامەران عەلى، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی ڕایگەیاند، تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، بەڵام پەروەردەی کەرکووك لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.