پەرلەمانتارێکی عێراق بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم



ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، هەرێمی کوردستان بە جێبەجێنەکردنی یاسای بودجە و هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمەتبار دەکات و ڕۆژنامەی فەرمی عێراقیش بڵاویکردوە، چاوەڕوان دەکرێت شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە سەردانی بەغدا بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، پێشتر یاسای بودجە پەسەند کرا کە چارەسەرێکی ڕوون و ڕاشکاوی بۆ هەموو کێشە هەڵپەسێردراو و کەڵەکەبووەکانی ساڵانی ڕابردووی تێدایە، لە نێویشیاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە پێی یاسای بودجە، دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتەکانی ڕادەست بکات، هەژمارێکی بانکی بکاتەوە و نەوتیش لە ڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بکات و وتیشی: “هەرکاتێك حکومەتی هەرێم ئەو داواکارییانە جێبەجێ بکات، شایستەکانی خۆی لە بودجە وەردەگرێت”.

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕەخنەشی لەو قەرزە گرت کە حکومەتی فیدراڵی بۆ دابەشکردنی مووچە دەیداتە هەرێمی کوردستان و وتیشی: “حکومەتی فیدراڵی ناچاربوو ئەو کارە بکات کە لە هیچ بەندێکی یاساییدا نییە، ئەویش بەهۆی سەرپێچیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بڕگەکانی یاسای بودجە”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزیری دارایی و لیژنەی داراییدا کۆبووەوە و ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەولێر لیستی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەست بکات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ مووچەکانیان بۆ ڕەوانە بکرێت.

ڕۆژنامەی سەباحیش بڵاویکردەوە، “چاوەڕوان دەکرێت شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەخت بکات بەمەبەستی دانوستان لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی هەمیشەیی بۆ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە هەولێر باس لە بوونی پیلانگێڕی دەکات لەسەر هەرێمی کوردستان و بەغداش داوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە و لیستی فەرمانبەران دەکات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ مووچەیان بداتێ.

ئەمریکا ڕەتیکردەوە لە سووریا بکشێتەوە
پێت ئەمریکا ڕەتیکردەوە لە سووریا بکشێتەوە
شارەزایەکی کەشناسی: لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت
دوات شارەزایەکی کەشناسی: لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت
پەیوەنیدر