ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، باندێکیان دەستگیرکرد کە ماددەی هۆشبەریان لە گەدە و کۆمیاندا شاردبووەوەکە لە وڵاتی ئێرانەوە دەهێنایە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە دوای چاودێریکردن و بەدواداچونی هێزەکانیان، وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن، کە لە (٤) تۆمەتبار پێکهاتبوون بەناوەکانی (ر ، ع ، ص) و(ف ، أ ، م) و (ف ، ح ، ر) و (ب ، ب ، ح)، خەڵکی وڵاتی ئێرانن و لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم باندە لەشێوەی (کەپسول) ماددەی هۆشبەریان ئامادە کردبوو ،بە شێوازی قوتدان لە(گەدەیان )هەڵیان گرتبوو ،هەروەها هەندێکی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (کۆمەوە) لەجەستەیان حەشاردابوو ،دوای دەستگیرکردنیان دەست گیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرەرانەی کەلەجەستەیاندا حەشاریان دابوو.