عیمران خان بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرا



بە تۆمەتی ئاشکراکردنی نهێنییەکانی دەوڵەت، دادگای پاکستان سەرۆك وەزیرانی پێشوو و وەزیری پێشووی دەرەوەی بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا دا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی نیشتمانیی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، دادوەر عەبدول هاسنات زولقەرنەین، بڕیاری دادگای بە عیمران خان سەرۆك وەزیرانی پێشوو و شا مەحمود قوڕەیشی وەزیری پێشووی دەرەوە ڕاگەیاند.

سەید زولفەقار بوخاری، وتەبێژی پارتی بزوتنەوەی دادی پاکستان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە دادگای باڵا تانە لەو بڕیاری سزایە دەدەن کە بەسەر خان و قوڕەیشیدا سەپێندراوە.

عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، دوای ئەوەی لەسەر دۆسیەی گەندەڵی لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا، لە پێنجی ئابی ٢٠٢٣دا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا و خرایە زیندانەوە.

 

ئایدن مەعروف: دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کۆتای پێکهاتەکاندا بکرێت
پێت ئایدن مەعروف: دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کۆتای پێکهاتەکاندا بکرێت
چێژی سەرکەوتن و وانەی شکست
دوات چێژی سەرکەوتن و وانەی شکست
پەیوەندیدار