وەزیری دارایی نوێترین زانیاری لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی مووچە و بودجەوە ئاشکرا دەکات



وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە گفتوگۆکانی نێوانیان لەگەڵ بەغدا لەسەر هەمواری یاسای بودجە رێککەوتوون.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24-ی راگەیاند، ووردبینی بۆ داتا و زانیارییەکان کراوە و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان هەموو رێکارەکانی جێبەجێکردووە و یاسای بودجە ستەمێکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان کردووە، حکومەتی فیدراڵیش درکی بەو ستەمە کردووە، لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوانمان لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە رێککەوتووین.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی ٦١٨ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام وا دەبێتە دوو هەفتە تاوەکو ئێستا پارەکە نەهاتووە و حکومەتی هەرێمیش بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕێی گەیشتنی ئەو پارەیە دەکات و ئەمرۆش ٤٧ رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ تێپەڕی و حکومەت مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیشی دابەشنەکردووە.

سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیراون
پێت سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیراون
فراكسیۆنی پارتی بۆ تەیف سامی: سوود لە بایۆمەتری هەرێم وەربگرە
دوات فراكسیۆنی پارتی بۆ تەیف سامی: سوود لە بایۆمەتری هەرێم وەربگرە
پەیوەنیدر