سبەینێ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسا و بڕیارێك.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، سبەینێ پەرلەمان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.
هەر بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، خوێندنەوەی یەكەم و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسا و بڕیارێك دەكرێت و چەند بڕیارێكی سەردەمی ڕژێمی بەعس هەڵدەوەشێنرێنەوە.
بەپێی بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە، سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بانگهێشت دەكرێت بۆ لێپرسینەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا سەرۆكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە و هەمواری یاسای بودجە بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە.