وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەردەن پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات، کە لە ئەردەن کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەمریکا دەردەبڕین.
ڕاشیگەیاندووە، جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئەردەنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین.
وتوشیەتی، “داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بهێنرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن”.
شەوی ڕابردوو هێرشی مووشەكی كرایە سەر بنکەی سەربازیی تاوەر 22 لە ئەردەن، کە سێ سەربازی ئەمریکی تێدا کوژران و 34ـی دیکەشی تێدا برینداربوون.