فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هەڵوێستی لەسەر هێرشی هێزەكانی بەرەی مقاوەمەی نزیك لە ئێران بۆ سەر پێگەكانی ئەمریكا لە ئەردەن ڕاگەیاند و دەڵێت: فراوان بوونی بازنه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه ڕه‌تده‌كەینەوە.
شەوی ڕابردوو هێرشی مووشەكی كرایە سەر بنکەی سەربازیی تاوەر 22 لە ئەردەن، کە سێ سەربازی ئەمریکی تێدا کوژران و 34ـی دیکەشی تێدا برینداربوون.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌ئامانجگرتنی ئاسایش و سه‌قامگیریی و فراوان بوونی بازنه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه ڕه‌تده‌كەینەوە.
ڕاشیگەیاندووە، جەخت له به‌رده‌وامی و كاركردن له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه دەکەینەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماڵپەڕی (ئاکسیۆس) بڵاویكردۆتەوە، بەیانی ئەمڕۆ جۆ بایدن و گەورە بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێی وەڵامێکی توندی سەربازییان کردووە لەدژی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئەردەن.