تۆمەتبارێك بە ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلی دزراوەەوە دەستگیرکرا



مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێكیان بە ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلی دزراوەوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە دوكانەكەی پارچەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی جۆراوجۆری لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەرەبەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلدا كە تۆمەتبار بردبووی .

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تۆمەتبار ( ك،ك، ع لەدایكبووی 1971 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

 

جگە لە ڕاکان جبوری، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك سوێندیان خوارد
پێت جگە لە ڕاکان جبوری، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك سوێندیان خوارد
فڕۆکەکانی تورکیا خانووی گوندنشینێکی شارباژێڕیان خاپوور کرد
دوات فڕۆکەکانی تورکیا خانووی گوندنشینێکی شارباژێڕیان خاپوور کرد
پەیوەنیدر