ناڕەزاییەکان لە دژی دابەشنەکردنی مووچە بەردەوامن و فەرمانگەیەك لە ئیدارەی ڕاپەڕین بایکۆتی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، کارمەندانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی ناودەشت لە ئیدارەی ڕاپەڕین بڕیاری بایکۆتکردنی دەوامیان دا.
هەر ئەمڕۆش فەرمانگەکانی دادنووسی لە سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند.
هۆکاری فراوانبوونی بایکۆت بۆ دابەشنەکردنی مووچە دەگەڕێتەوە و دوێنێش هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایان لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، کارمەندانی ژمارەیەك فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە بایکۆتیان ڕاگەیاند.
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا مووچەی سێ مانگی 2023 دابەش نەکراوە، چارەنووسی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیش نادیارە و نزیکەی 50 ڕۆژیش بەسەر وەرگرتنی دوایین مووچەدا تێپەڕبووە.