وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕی فرۆشتنی کارەبای بۆ زیادکردوون.
ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم بڕی کارەبای فرۆشراوی لە ٩٠٠ مێگاواتەوە بۆ هەزارو ٥٠٠ مێگاوات بۆ زیادکردوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لهسهرهتای وهرزی پایزهوه پێدانی كاتژمێرهكانی كارهبا بههاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ نزمترین ئاست كهمیكردووە، لەئێستادا ڕۆژانە کەمتر لەپێنج کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت.
بهپێی ئاماره بڵاوكراوهكان، لەماوەی سێ ساڵدا هەرێمی كوردستان فرۆشتنی كارەبای بەعێراق بە ڕێژەی ٪١٠ زیادكردووە.
ساڵی ٢٠٢٠ بە تێكڕا ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بریتیبووە لە ٣٠٦٨ مێگاوات، لەو بڕەش ٢٦٨ مێگاواتی فرۆشتووە بە عێراق كە دەكاتە ٪٩ و بڕی ٢٨٠٠ مێگاوات كە دەكاتە ٪٩١ خراوەتە ناو تۆڕی نیشتمانی هەرێمی كوردستانەوە.