رێباز حەملان: ئەگەر ئێمە بەشێكین لە عێراق كوا مووچەی خەڵكی كوردستان



یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو پابەندییانەی لە ئەستۆی بووە جێبەجێیكردووە و پابەندی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان بووە، دەشڵێت:”ئەگەر ئێمە بەشێكین لە عێراق كوا مووچەی خەڵكی كوردستان”.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند:”پێشتر رێككەوتنمان كردووە كە حكومەتی عێراق نەوت بفرۆشێت و داهاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ عێراق و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت و جگەلەوەش بودجە بۆ پارێزگاكان تەرخاندەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان بودجە و مووچە نانێردرێت”.

دەشڵێت:”حكومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق لە كۆبوونەوە و دیدارەكاندا هەموو كات دەڵێن هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و بەپێی دەستوور و ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە، بەڵام ئەگەر ئێمە بەشێكین لە عێراق كوا مووچەی خەڵكی كوردستان”؟

وتیشی:”هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو پابەندییانەی لە ئەستۆی بووە جێبەجێیكردووە و پابەندی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان بووە”.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ٦١٨ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەهاتووە و ٤٥ رۆژیش بەسەر دەستپێکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی هەرێم تێدەپەرێت و حکومەتی هەرێمیش چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەکات، تاوەکو مووچە دابەشبکات.

خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
پێت خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
تورکیا: رێگەی هەزار و ٤٤٤ ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە
دوات تورکیا: رێگەی هەزار و ٤٤٤ ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە
پەیوەنیدر