یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ئەو هەواڵەی دەربارەی فتوادان لەسەر مووچە بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و فەتوای لەوجۆرە نەدراوە.
یەکێتی زانایان لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژە بەوەدەکەن، “بەداخەوە دوێنێ راگەیاندنی کۆمەڵی دادگەری هەواڵێکیان بەناوی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان بڵاوکردۆتەوە، بێ ئەوەی بەشێوەی پیشەیی مامەڵە بکەن و وەک موسڵمان روونکردنەوە وەربگرن”
ئاماژەی بەوەشداوە،”ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان هیچ فەتوایەکی فەرمی بەو شێوە بڵاونەکردۆتەوە، چونکە فەتوای فەرمی لە ئەنجومەنەوە دەردەچێت و کلێشەی تایبەتی خۆی هەیەو مۆرو ئیمزاو ژمارەو بەرواری لەسەر دەبێت و لە سایتی فەرمی یەکێتی زانایان بڵاو دەکرێتەوە”.
ڕوونیشیکردۆتەوە، هەر هەواڵ و لێدوان و فەتوایەک لە راگەیاندنی خۆمان بڵاو نەکرێتەوە، تەعبیر لە ڕاو هەڵوێستی فەرمی یەکێتی زانایان ناکات، تکامان وایە راگەیاندنەکان لەپێناو ئامانجی خۆیان یاری بە لێدوانی کەسی و نافەرمی نەکەن و هەستپاکی زانایان نەقۆزنەوە.