بەیانی ئەمڕۆ لەڕووداوێكی هاتووچۆی نێوان دوو بار هەڵگر، لە ڕێگای دێلێژە، شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و شۆفێرێكی دیكەش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١-١٢-٢٠٢٢ كاتژمێر ٦:٢٣ خولەكی سەرلە بەیانی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو بار هەڵگر لە سەر رێگەی دێلێژە لەبەردەم كارگەی ئاوی جام ڕوویدا.
ئاماژە بەوەش كراوە، ڕووداوەكە لە ئەنجامی تێپەڕاندنی هەڵەی یەكێك لە بەرهەڵگرەكانەوە بووە لە ئەنجامدا شۆفێری یەكێك لە بار هەڵگرەكان گیانی لەدەست داو شۆفێرەكەی دیكەیان بریندار بوو.