بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، ئەمشەو بەفر لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دره‌نگانێكی ئه‌مشهوو تا سبه‌ی ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه له سنوری پێنجوێن و سلێمانی و سۆران و سه‌فین و ڕواندز و بیاره و ته‌وێڵه و هیران و نازه‌نین و سماقوڵی و كۆڕێ و پیرمام له‌گه‌ڵ گوند و دێهاته‌كانی ده‌ورووبه‌ریان.
ڕاشیگەیاند، ڕێژه‌كان له ١سم ده‌ستپێده‌كات تا ٣٠ سم له‌هه‌ندێ شوێن ته‌نیا كەمێك ده‌بارێ و سپی پۆش نابێت.
روونیشی كردەوە، ئه‌گه‌ری بارینی بەفر هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێم و پلەكانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەكەن.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی باران بارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە و پلەكانی گەرما نزم بوونەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان باریوە.