ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی قوڵی نیشان دا لەبەرامبەر بڕیاری دەوڵەتی ئیسلامیی ئەفغانستان بۆ قەدەغەكردنی خوێندنی كچان لە زانكۆكان و داوایكرد یەكسانی بكرێت لە خوێندن بۆ تەواوی ئاستەكان.
ستیڤان دۆگاریك وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، بێبەشكردنی كەسانێك لە خوێندن یەكسانی بۆ كچان و ژنان بەدیناهێنێت، كاریگەری وێرانكەری بۆ وڵات دەبێـت.
حكومەتە ئیسلامییەكەی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تا كاتێكی نادیار چوونی كچان بۆ زانكۆكان قەدەغە دەكات.
لە سەرەتای هاتنەسەر كاری گرووپە ئیسلامییەكانی ئەفغانستان بۆ دەسەڵات بەر لە ساڵ و نیوێك كچان لە خوێندنی قۆناغی ناوەندی بێبەشبوون.
كۆشكی سپی ئەمریكا ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، كۆشكی سپی پەیوەندیكردووە بە هاوپەیمانەكانیانەوە دەربارەی بڕیارەكانی دەوڵەتی ئەفغانستان كە گرووپە ئیسلامییەكان بەڕێوەی دەبەن بۆ ڕاگیرانی خوێندنی كچان لە زانكۆكان.
ئەدریان واتسۆن وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمریكا شەرمەزاری ئەو بڕیارە دەكات، كە ناكرێت بەرگری لێ بكرێت، كاتێك كچانی ئەفغانستان لە خوێندن بێ بەش دەكات.
لە 12ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو ئەمریكا سزای بەسەر دەسەڵاتی ئیسلامی ئەفغانستاندا سەپاند بەهۆی پێشێلكردنی مافی ژنان و كچان.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، پشتیوانی گەلی ئەفغانستان دەكەن بەهێز و پابەندن بە هەموو هەوڵێك بۆ پارێزگاری لە ژنان و ئازادییە بنەڕەتییەكان لەنێویاندا كچان و ژنان.