ناوەڕاستی ئەم هەفەتەیە پارەی مووچە دەگاتە هەرێم



ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌ ڕایگه‌یاند، “ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ بڕیاری له‌باره‌وه‌ درابوو”.

د.بڕیار ڕه‌شید ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگەیاند، “له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ٦١٨ ملیار دیناره‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت كه‌ ڕۆژی ١٤ی ئه‌م مانگه‌ بڕیاردرا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “له‌ عیراق دابەشکردنی مووچە پێشتر هه‌موو ١٨ی مانگێك ده‌ستیپێده‌كرا، بەڵام ئەمجارە چه‌ند ڕۆژێك دابه‌شكردنی مووچه‌ دواكه‌وت و له‌ ٢٢ی كانونی دووه‌مدا ده‌ستیپێكردووه‌ “.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ ٢٧ی‌ مانگه‌ هێشتا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌ نه‌كراوه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ كۆتایی ساڵی‌ ڕابردوو دابه‌ش نه‌كراوه‌.

خواردنەوەی قاوە بە سکی بەتاڵ… زیانی تەندروستی هەیە؟
پێت خواردنەوەی قاوە بە سکی بەتاڵ… زیانی تەندروستی هەیە؟
سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدەدرێت
دوات سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدەدرێت
پەیوەنیدر