ئەوانەی لە (2) ملیۆن دینار زیاتر قەرزداری كارەبان، ئەگەر لەماوەی (10) ڕۆژدا قەرزەكانیان نەدەنەوە كارەباكەیان دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری گشت هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەسازی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەكەینەوە ئەوانەی لە (2) ملیۆن دینار زیاتر قەرزدارن لەماوەی (10) رۆژدا پاكتاوی قەرزەكانیان بكەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، بە پێچەوانەوە لەدوای ئەو ماوەیە كارەباكانیان دەبڕدرێت.