دکتۆر ئەیوب سماقەیی، پسپۆڕی ئابوری و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، وەزیری دارایی ئێستا تەنها دەسەڵاتی بەیاننامە دەرکردنی هەیە، من بم ئەو وەزارەتەم ناوێ، وەزیری دارایی دەبێت دەسەڵاتی داهات کۆکردنەوە و خەرجکردنی پارەی هەبێت.
دکتۆر ئەیوب سماقەیی، پسپۆڕی ئابوری و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، بەغداد دەیەوێت بە پارەی خۆی سیادەی خۆی بۆ هەرێم بگەڕێنێتەوە، واتە خۆی ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات، بۆ هەرێمی کوردستانیش گرنگە لەم قۆناغەدا لیستی فەرمانبەرانی مەدەنی بەو زانیاری و شێوازە ڕادەست بکات بەبەغداد تا فەرمانبەرانی مەدەنی زیاتر نەبنە قوربانی ئەو توندوتیژییە ئابورییەی کەتەنها هەرێمی کوردستان خۆی لێی بەرپرسە کەبەرامبەر فەرمانبەرانی خۆی چەند وەختە دەیکات.
وتیشی: ئەگەر لەم قۆناغەدا هەرێم بەتەنها لیستی زانیاری فەرمانبەرانی مەدەنی بە زانیاری موچەخۆرانی دەزگا ئەمنییەکان بدات بەبەغداد پێموایە بەغداد قبوڵی دەکات، چونکە وەک وتم بۆ بەغداد گرنگە ئەو سیادەیەی خۆی بەپارەی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم لەڕێگای دابەشکردنی موووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەبەغدادەوە.
دکتۆر ئەیوب سماقەیی دەشڵێت:”وەزیری دارایی ئێستا تەنها دەسەڵاتی بەیاننامە دەرکردنی هەیە، من بم ئەو وەزارەتەم ناوێ، وەزیری دارایی دەبێت دەسەڵاتی داهات کۆکردنەوە و خەرجکردنی پارەی هەبێت، دەسەڵاتی (ئەمر کردن بە خەرجکردنی پارەی هەبێت) بەڵام ئێستا ئەوەی ئێمە دەزانین سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران لەزۆنی زەرد دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەی هەیە، لە سلێمانیش جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەو دەسەڵاتەی هەیە، دەبێت وەزیر ڕاستەقینە بێت و دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەی هەبێ”.