رەنگی رووبارێک لە شاری بێرمینگهامی وڵاتی بەریتانیا وەک خوێن سوور بووە و ترسێکی زۆری لە ناو خەڵکدا دروست کردووە.
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، بڵاویکردووەتەوە کە ئەنجومەنی شاری بێرمینگهام لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری سووربوونی ئاوەکە دەستپێکردووە کە هەندێک بە نیشانەیەکی ترسناکی دادەنێن و بووەتە جێگەی ترس و تاوەکو ئێستا دەسەڵاتە خۆجێیەکان و هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم رووداوە دیاری بکەن.
جیلی بێرمینگهام، وتەبێژی ئەنجوومەنی بێرمینگهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەیەکی رووبارەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:” ئاگادارکرامەوە لەو دیاردە سەیرەی کە لە پێری کۆمۆن میدۆس روودەدات و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەم”.
گومان دەکرێت بە شێوەیەکی دەستکرد و بە دەستی ئەنقەست ئەو ئاوە سوور کرابێت، بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکیدا.