دادگای لاها داوای دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە دەکات



ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی باشوری ئه‌فریقا كه‌ له‌ دژی ئیسرائیل کۆبووەوە و رایگه‌یاند: دادگا سكاڵاكه‌ ڕه‌تناكاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ته‌لئه‌بیب له‌دژی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات و فه‌له‌ستینییه‌كان گروپێكن به‌پێی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پارێزراون.

به‌پێی ئه‌و سكاڵایه‌كی كه‌ باشوری ئه‌فریقا پێشكه‌شی كردبوو، چەند داواکارییەکی لەخۆگرتبوو، لە دیارترین ئەو داوایانەش، “راگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیله‌ كه‌ روبه‌رێكی زۆری غه‌ززه‌ی وێران كردوه‌و تائێتاش زیاتر له‌ 26 هه‌زار كه‌سی كوشتووه‌، هەروەها ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان.

دادگای لاهای داوای له‌ ئیسرائیل كردوه‌ هه‌موو كارێكی پێویست بكات بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان و رێگه‌گرتن له‌ روودانی كۆمه‌ڵكوژی.

دادگاكه‌ داواشی له‌ ئیسرائیل كردوه‌ رێگر نه‌بێت له‌ گه‌یشتنی هاوكاریی مرۆیی و پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییان بۆ دانیشوانیی غه‌ززه‌ و به‌ پێویستی زانیوه‌، ته‌لئه‌بیب كارئاسانی له‌و بواره‌دا بكات.

 

“ئەو هێرش و پەلامارانە هەوڵی خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم”
پێت “ئەو هێرش و پەلامارانە هەوڵی خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم”
سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات
دوات سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات
پەیوەنیدر