ڕۆژی دووشەمە دادگای باڵا دەربارەی ٤ سکاڵا لەسەر پەرلەمان کۆدەبێتەوە



به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو،  دادگا بڕیار له‌ چوار دۆسیه‌ و داواكاری ده‌دات، كه‌ یه‌كه‌میان داواكاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ و هه‌مووی ده‌ره‌نجامه‌كانیه‌تی‌ له‌وانه‌ش كاندیدكردن و ئه‌و ناوانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش كراون و ده‌نگیان له‌سه‌ر درا.
یه‌كێكی‌ تریان بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانێكی وه‌لائی-یه‌ بۆ ڕاگرتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ك داواكارییه‌كی تر بریتیه‌  له‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی په‌رله‌مانتار شه‌علان ئه‌لكه‌ریم كاندیدی‌ حزبی‌ ته‌قه‌دوم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتییه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مان.

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت، دواتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێك چوار سكاڵایان له‌ دادگای فیدراڵ دژی ئه‌و دانیشتنه‌ تۆمار كرد.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یش پێش یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵای په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و دانیشتنه‌.

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
پێت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر