کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان چاوەڕوان دەکێت شەپۆلێکی سەرما و باران و بەفر عێراق بگرێتەوە و لە سلێمانیش ئەگەری بەفر باری هەیە.
کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بە پێی پێشبینیەکان ئێوارەی رۆژی شەممە لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ڕوونیشیکردۆتەوە، لەگەڵ دابەزینی تەواوی پلەکانی گەرما لە عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستانیش، بەردەوامی ئەگەری بارانبارین و بەفر لە ناوچە بەرزەکان و هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق هەیە.
بەپێێ پێشابیننیەکان، سبەینی لە زۆرێک پارێزگاکانی عێراق و هەرێم کاتی نیوەڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری ئەوەی هەیە بارانبارین دەسپێبکات.