دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە



دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە بەگوێرەی زانیارییەکانیان ئەمشەو پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 21:07، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

کەشناسی: سبەینێ لەم شوێنانە بەفر دەبارێت
پێت کەشناسی: سبەینێ لەم شوێنانە بەفر دەبارێت
ئەمریکا و عێراق لە بواری هاوکارییەکان پرۆسەیەکی نوێ دەستپێدەکەن
دوات ئەمریکا و عێراق لە بواری هاوکارییەکان پرۆسەیەکی نوێ دەستپێدەکەن
پەیوەندیدار