بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە سبەینێوە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 21- 12- 2022 ، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، خێرایی با / لەسەرخۆ ( 10 – 15 ) كم/ك دەبێت، ئاڕاستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، سبەینێ پێنج شەممە 22 – 12 – 2022، كەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و لەهەندێ كاتدا هەوری تەواو دەبێت ، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەهەندێ ناوچەكانی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە لەكاتەكانی ئێوارەدا، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك، ئاراستەی با / باكوری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركوك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی