کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە مێرگەسۆر بووە و کەمترین رێژەی بارانبارینیش لە چەمچەماڵ بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەو، زۆرترین بڕی بارانبارین لە مێرگەسۆر بووە کە زیاتر لە ١٧ ملم بارانی لێ باریوە، لە چەمچەماڵیش کەمترین رێژەی باران باریوە کە بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.
بارانی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان:-
ئاکرێ 1.6
ئامێدی 0.8
بامەرنی 2.0
دەربەنديخان 0.2
دوکان 0.4
حاجی ئۆمەران 9.4
هەڵەبجە 1.8
هەڵشۆ 9.4
مانكيش 2.2
سۆران3.2
پێنجوین 13.6
ماوەت 6.4
قەلادزێ 9.4
مێرگەسۆر 17.6
سیدەکان 8.2
پیرمام 0.8
سلێمانی 4.1
چەمچەمال دڵۆب
دهۆک 0.4