پارێزگاری سلێمانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیکرد لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە پڕۆژەی (هەژماری من) و وەفدی هاوڕێی.
پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر لە بایەخی سیستمەکە و دەستپێکردنی پڕۆژەکە لە سلێمانی دوا، هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە “بڕیارە لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن”.