کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی کوردستان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا بێت و لەگەڵ باراندا، بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفرێکی کەمی دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە بارانی کەمی هەیە و ڕێژەی باران بارین لە قەڵادزێ، دوکان، ڕانیە، کۆیە، بەشی باکوری ڕۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت و لەئێوارەشدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بەفر لەسەر ناوچە سنوورییەکان و بەشێک لە لوتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.
ڕوونیشیکردەوە کە لە هەندێك کاتدا لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکووك نمەبارانێکی کەم دەبارێت، بەڵام لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارین زیاتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى