کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و خۆڵبارینیش دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو لە سەنتەری شارەکان ئەگەری دەستپێکردنەوەی بارانبارین هەیە و لەو کاتەشدا خۆڵبارین دەبێت و لەسەر لوتکەی چیاکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو ئەگەرى دەسپێکردنەوەی باران بارین هەیە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم وە لە کاتى بارانبارین لە سەنتەرى شارەکان (باران + خۆڵ) دەبارێت و هاوکات بەفر لە سەر لوتکەى چیاکان دەبارێت و سبەى پلەکانى گەرما (3-4) پلە نزم دەبێتەوە.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردوو:-
دهۆک و زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
بارزان 1.0 ملم
ئامێدى 0.4 ملم
مێرگەسور 0.6 ملم
سیدەکان 4.6 ملم

هەروەها کەشناسی مەودای بینینی ئە مشەوی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیە:-
هەولێر 5 کم
پیرمام 700 مەتر
سلێمانى 1 کم
چەمچەماڵ 3 کم
دهۆک 9 کم
زاخۆ 9 کم
کەرکووک 4 کم
دووز 6 کم

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
پێت روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
“بڕیاری بایکۆتی کاڵای ئێرانی تەندروست نییە”
دوات “بڕیاری بایکۆتی کاڵای ئێرانی تەندروست نییە”
پەیوەنیدر