هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەماوەی یەک ساڵدا نزیکەی 32 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لەسلێمانی تۆمارکراون.
بەگوێرەی ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە بەرواری (1/1/2023) تاوەکو (31/12/2023)، واتە لەماوەی ساڵێكدا (31 هەزار و 977) ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەکانییەوە تۆمارکراون.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئۆتۆمبێلی تایبەت (24019) و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (4888) و ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی (1244) و ئۆتۆمبێلی یناسازی (545) بوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی (106) و پاس (1172) و ماتۆڕسکیل (3) دانە تۆماركراون.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل دەهێنرێنە ناو هەرێمی كوردستان لە جۆری (سفر كیلۆمەتر و لێدراوی ئەمریكی و دوبەی) و هەروەها جۆری بێ سەرەتا (بڕاوە و موس)، بەڵام شەقام و ڕێگاوبانەكانی هەرێم لە ئاستی پێویست نین بەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل لەكاتێكدا پێویست بوو كار بە سیستمی مراندنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن بكرێت بۆ تۆماركردنی مۆدێلی نوێ.