مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە



مەزڵوم کۆبانێ سەبارەت بە سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”شانازی دەکەین بەم هاوبەشییەوە و کاردەکەین بۆ فراوانکردنی، سوپاس بۆ پشتیوانیتان”

مەزڵوم كۆبانی، تویتێکی سەبارەت بە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:”خۆشحاڵبووم بە پێشوازیکردن لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ⁦ @Bafeltalabani⁩ و فەرماندەی @CJFOIR جەنەڕاڵ ماسیۆ ماکفرلین، بۆ تاوتوێکردنی و پێشخستنی هەوڵەکانمان دژ بە تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە”.

‏دەشڵێت:”شانازی دەکەین بەم هاوبەشییەوە و کاردەکەین بۆ فراوانکردنی سوپاس بۆ پشتیوانیتان”.

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی رۆژئاوای کردستانی کرد و رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەین تاوەكو گفتوگۆ بكەینە بنەمای چارسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا.

زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی کۆیەو دهۆک تەرخان دەکرێت
پێت زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی کۆیەو دهۆک تەرخان دەکرێت
شەپۆلێکی نوێی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێکی نوێی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر