ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ھەمواری یاسایی بودجە پەسەند بکات، وەزیرێکى کابینەکەى سودانیش دەڵێت، کارنامەى کۆبوونەوەکە باس و خواسی هەرێمى کوردستانى تێدا نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی سازدەکات، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەکەدا پڕۆژەی ھەمواری یاسایی بودجە پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر ھەمواری یاساکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ھەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەر کرا، بەڵام پەسەند نەکرا، ئێستا نوێنەرانی ئەنجومەن چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا ھەمواری یاسای بودجەیان بۆ ڕەوانە بکرێت.

نزار ئامێدی، وەزیرى ژینگەى عێراق ڕایگەیاند، “بەگوێرەى ئەو کارنامەیەى بۆ ئەوان نێردراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس و خواسى هەرێمى کوردستانى تێدا نییە”.

تاوەکو ئێستا پڕۆژەی هەمواری یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٥ لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەدراوە، هەموارنەکردنەوەی یاسای بودجەش لە کاتێکدایە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردساتن تا ئێستا مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە،  چارەنووسیشی نادیارە، مووچەی ئەم مانگەش دیار نییە کەی دابەشدەکرێت.

هاوکات بڕیارە حکومەتی عێراق بڕی ٦١٨ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت ئەمەش تا ئێستا دیارنییە کەی بۆ هەرێم ڕەوانە دەکرێت و گرفتی مووچە چارەسەردەبێت.

لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە بڕیار درا
پێت لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە بڕیار درا
سۆپای ماڵێک تەقیەوە و ٧ کەس بریندارن
دوات سۆپای ماڵێک تەقیەوە و ٧ کەس بریندارن
پەیوەنیدر